ئادار 13, 2021 07:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستیی کرایە سەر گەمیەکی تیجاریی ئێران لە دەریای نێوەڕاست

وتەبێژی گەمیەوانیی ئێران گوتی : بە دوای لێکەوتنی شتێکی تەقینەوەیی لە گەمیی کانتینەرھەڵگری ئێران شاری کورد لە ئاوە نێودەوڵەتیەکانی دەربای نێوەڕاست ، بەشێک لە ھەیکەلی گەمیەکە زیانی بەرکەوت .

عەلی غیاسیان وتەبێژی کۆمپانیای گەمیەوانیی ئێران ڕایگەیاند: دوای  لێکەوتنی شتێکی تەقینەوەیی لە گەمیی کانتینربەری ئێران شاری کورد کە 20 ی ڕەشەممە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست، ڕوویدا، بەشێک لە ھەیکەلی گەمیەکە خەساری بەرکەوت.

ئەو  گەمیە کە هی کۆمپانیای گواستنەوەی کانتینریگەمیەوانیی کۆماری ئیسلامییە، لە ئێرانەوە بەرەو ئەورووپا ڕێی دەکرد.

دوای بەرکەوتنی مادەیەکی تەقەمەنی لە  ھەیکەلی پاپۆرەکە، ئاگرکەوتنەوەیەکی کورت لە شوێنە تەقینەوەکە ڕوویدا کە بە هەولی دەستبەجێی فەرماندە فەرمانبەرانی پاپۆڕەکە ڕاگیرا و هیچ فەرمانبەرێکیش زیانی پێنەگەیشت.

گەمیی ئێران شاری کورد دوای تاوتوێ کردنی ڕێژەی خەسارەکە و چاک کردنەوەی خەسارەکان، درێژەی دایە ڕێگاکەی خۆی.

ئەو جۆرە هێرشە تیرۆریستیانە وەکوو جەردەیی دەریاییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەمبەر ئاسایشی گەمیەوانیی بازرگانییە و بەدواداچوونی مافەوانیی بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی لە ڕێگای ناوەندە نێودەوڵەتیە پێوەندیدارەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرپەیڤ