ئادار 13, 2021 23:38 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران

رێکخراوی وۆاتانی ھەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) ، لە نوێترین راپۆری خۆی دا رایگەیاند ، بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران زیادی کردووە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی شانا ، سکرتاریەتی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) لە نوێترین راپۆری خۆێ دا راگەیاند : بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی شوبات دا بە بەراورد لە گەڵ مانگی ژانیڤەری 2021 بە بەرزبوونەوەی 35 ھەزار بەرمیلی ، گەیشتە 2 میلیۆن و 120 ھەزار بەرمیل لە رۆژدا . 

ئەم راپۆرە ھەروەھا نیشان ئەدات ، 13 ئەندامی ئۆپێک لە مانگی شوبات دا 24 میلیۆن و 848 ھەزار بەرمیل نەوتی خاویان بەرھەمھێنا کە 647 ھەزار بەرمیل کەمتر لە 25 میلیۆن و 496 ھەزار بەرمیلی مانگی ژانیڤەریە . 

عەرەبستان بە کەمکردنەوەی 930 ھەزار بەرمیل زیاتری دابەزاندنی بەرھەمی نەوتی خاوی ئۆپێکی لە مانگی ژانیڤەری دا بە خۆی تەرخاندا .

بەرھەمی نەوتی عێراقیش لە مانگی شوبات دا 59 ھەزار بەرمیل زیادی کرد و گەیشتە سێ میلیۆن و 898 ھەزار بەرمیل . 

سەرپەیڤ