ئادار 15, 2021 12:04 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی : پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر هێزە عێراقیەکان هێمای ئاشکرای پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتیەکانە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش ، وێڕای رەتکردنەوەی هەرچەشنە دەستتێدابوونی ئێران لە پەلامارەکانی ئەم دواییانە بۆسەر بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق ، پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمریکا بۆسەر هێزە عێراقیەکانی بە پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتیەکان زانی .

 مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، لە وەڵام بە پڕۆپاگەندەی نوێنەری ئەمریکا کە هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە عێراقی دابووە پاڵ هێزەکانی سەر بە ئێران، وتی: نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵی داوە، کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارە نادەولەتییەکان لە عێراق تاوانبار بکات، کە لەم ڕێگایەوە و وەکوو ڕابردوو ئەو بانگەشەیە ڕەت دەکرێتەوە.

تەخت ڕەوانچی گوتیشی : ئێران، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستی نەبووە لە هێرش بۆ سەر هیچ کەس یان بنکەیەک دژی ئەمریکا لە عێراق. بەم شێوەیە بەشداری کەم یان زۆر لە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕەت دەکەینەوە.

ناوبراو وتیشی کە ئێران هێرشی سەربازی نایاسایی هێزەکانی ئەمریکا دژی هێزە عێراقییەکان لە سنووری سووریا و عێراق لە 25 ی فێڤریەی  2021 ڕەت دەکاتەوە.

سەرپەیڤ