وتاری راستەوخۆی رێبەری باڵای شۆڕش ، ئەمڕۆ ئێوارە
ئادار 21, 2021 14:23 Asia/Tehran
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، بە بۆنەی گەیشتنی ساڵی نوێ لە گەڵ گەلی ئێران قسە دەکات .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی خاکەلێوەی 1400ی ھەتاوی بە بۆنەی گەیشتنی ساڵی نوێ بە شێوەی راستەخۆ و لە گەڵ جەماوەری ئێران قسە دەکات .
وتارەکەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، کاتژمێر 16:30 لە کەناڵەتەلەفزیۆنیەکان بۆ وێنە کەناڵی سەحەری کوردی بڵاودەکرێتەوە .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە شێوەی ئاسایی وتاری سەری ساڵی لە شاری مەشھەد و لە بارەگای ئیمام رەزا(ع) دەبێ بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی پەتای کۆرۆناوە و لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەکان ، لە شاری مەشھەد بەڕێوەناچی .