پەیامی سەرلەشکر سەلامی بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت:وڵات لە شوێنھاتی بایکۆتی ملھوڕانە دوور دەخەینەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرداری سەرلەشکری پاسدار «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ خزمەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ھێزمەند کرانی ئێرانی خۆشەویستی بە ھەوێنی سەرەکیی پەیامی ئیلاھی و نەورۆزیی بەڕێزیان زانی و پێی داگرت: سپای پاسداران خۆی بە بەردەنگی سەرەکیی ئەم فرمانە پرشنگدارە دەزانێ.
سەرلەشکر سەلامی لەم پەیامەی دا وتیشی: پەیامگەلی ڕێ ڕوونکەرەوە، ئیلھام بەخش و ژیان خولقێنی نەورۆزیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کە ھەوێن و ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەی جمینی وڵات و گەلی بەشەرەفی ئێران بەرەو دوندە سەرکەشەکانی سەربەرزی و پێشکەوتن و بەختەوەرییە، بە ڕێک و پێکی وەرگیراو لێی تێگەییشتین.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامەکەی دا پێی داگرت: وڵات لە شوێنھاتی بایکۆتی ملھوڕانە دوور دەخەینەوەو ئا بەم چەشنە پێویستمان بە بەرجام نابێت و پشتگوێی دەخەین.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەست پێ بوونی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی ساڵی تازەی وەک ساڵی «بەرھەمھێنان و داکۆکی و لەمپەر سڕینەوە» ناودێری کرد.