ئادار 31, 2021 22:28 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

ئەرتەشی ئێران دوانزەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ڕۆژی کۆتایی ھێنان بە پیلانی دوژمنان و دەستەڵاتی ملھوڕانەی ڕژێمی پاشایەتی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ھاتووە، ئەم ڕۆژە وەبیر ھێنەرەوەی داستان ڕسکاندنی شکۆمەندی ئەو ژن و پیاوە بەرچاو ڕوونانەیە کە بە کۆتایی ھێنان بە حکومەتی ملھوڕی پاشایەتی و دەنگدانی زۆرینە بە نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرامبەر پیلان و دوژمنایەتیی موستەکبیران و ناحەزانی شۆڕشی شکۆمەندو تازە پێڕەوکانی ئیسلامی وەستان و بووەنە ھۆی جوڵەی شەمەندەفەری شۆڕش لە ئاراستەی پڕلەشانازیی سەربەخۆیی و ئازادی.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، بەشداریی زۆرینەی خەڵک و دەنگی لێبڕاوانەیان بە کۆماری ئیسلامی دەربڕی خواستی گەلی ئێرانی ئیسلامی لەمەڕ دژایەتیی ئیستیکبار، ئازادی خوازی و سەربەخۆیی خوازی بوو.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھاتووە، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامی، بە جوڵانەوەی وریایانەی تاک بە تاکی گەلی خۆشەویستمان لە ڕۆژی ١٢ی خلکەلێوەی ساڵی ٥٨ چەسپاو ڕێگای سەربەرزی و شانازیی گرتەبەرو بە وەپشت سەر نانی ڕووداوگەلێکی گەورەی وەک شەڕی داسەپاوی ھەشت ساڵە، بایکۆتی ملھوڕانە و ھەموو جۆرە پیلانێکی سیاسی، ڕۆشنبیری و ھەڕەشەو گوڕەشەی سەربازی، بە سەر دوندەکانی سەرفرازی و شکۆمەندی دا سەرکەوتووە.

سەرپەیڤ