نیسان 03, 2021 14:19 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : سیاسەتی دواجاری ئێران ، ھەڵوەشانی ھەموو بایکۆتەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، شەرتی راگیرانی ھەنگاوە قەرەبوویەکانی ئێرانی نەمای بەتەواوەتیی باێکۆتەکانی ئەمریکا و تاقیکردنەوەی راستیەکانی راگەیاند .

سەعید خەتیبزادە ئەمڕۆ شەممە لە کاردانەوە بە لێدوانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ھەڵوەشانی ھەنگاو بە ھەنگاوی بایکۆتەکانی ئێران گوتی : وەک چۆن بە جاران گوتراوە، ھیچ پرۆژەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو لە ئاردانیە و سیاسەتی دواجاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەگیرانی ھەموو بایکۆتەکانی ئەمریکایە بریتی لەوانەی کە دوای کشانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی دانران یان سەرەتا داسەپان و ھەروەھا ئەو بایکۆتانەی کە لە ژێر ھەر ناوێکی دیکە دانراون.

خەتیب زادە جەختی کردەوە : دیارە ھەڵگیرانی بایکۆتەکان دەبێ کاریگەر بێت و لە لایەن ئێرانەوە تایقی بکرێتەوە . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : وەستانی ھەنگاوە قەرەبووییەکانی ئێران و گەڕاندنەوەیان تەنیا دوا بەدوای ھەڵگیرانی ھەموو بایکۆتەکان و تاقیکردنەوەی راستیەکان دەبێت .

سەرپەیڤ