ئاوگەڕێکی ئێرانی لە دەریای سووردا توشی کێشە ھات
بڕێک لە سەرچاوەکان باسی کێشە ساز بوون بۆ پاپۆڕی «ئێران ساویز» دەکەن لە دەریای سووردا.
بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، بە پێی زانیارییەکان وا باس دەکرێت کە ئەم ڕووداوە لە بەر تەقینەوەی مینێک کە بە پاپۆڕەکەوە چەسپا بوو، قەوماوە.
پاپۆڕی «ئێران ساویز» لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە دەریای سووردا بە مەبەستی داکۆکی کردن لە ھێزە تایبەتییەکانی ئێران سەقامی گرتبوو کە بۆ پاسەوانی کردن لە ئاوگەڕە بازرگانییەکان ڕەوانەی ئەم شوێنە دەکران.
ھەر لەم پەیوەندییەدا وەزیری ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەوەی بۆ ئەو پاپۆڕەی ئێران ڕووی داوە ھێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئێران ناڕەزامەندیی خۆی گەیاندووەتە لای ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی دەریاگەڕی و مکوڕانەش پێ و شوێنی دەگرێت.
«موحەممەد سەلامی» لە بارەی وردیاتی ئەو ڕووداوەش وتوویەتی: بە داخەوە ھێندێک ڕژێمی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا ھەن کە یەگبین خەریکی کاری تیرۆریستین.
وەزیری ڕێگاوبانی ئێران وێڕای داخ م وەخابن دەربڕین لەمەی کە ئاوەڕێ ئازادەکانی جیھان بە پشتگریی ھێندێک لایەن دەکەونە بەر ھێرش و پەلاماری تیرۆریستی، ھیواداریی دەربڕی کە ئاوا جم و جوڵگەلێکی تیرۆریستیانە لە ئاوەڕێ ئازادەکانی جیھاندا کۆتایی پێ بێت.