نیسان 12, 2021 17:41 Asia/Tehran
  • قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ تا کۆتایی خاکەلێوە درێژ کرایەوە

یاریدەری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری سیاسی، ئاسایشی و کۆمەڵایەتی وتی: قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری فەرمی باشماخەوە تا 31ی خاکەلێوە درێژ کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی وتی: لە 6ی ڕەشەمەی ساڵی پێشوو بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشگری لە بەرز بوونەوەی تووشبوانی ئەم ڤایرۆسە لە پارێزگا سنووری باشماخ بۆ ماوەیەک داخرا.

ئەو وتیشی: قەدەغەی هاتوچۆ لەم سنوورەوە بۆ ماوەی دوو حەوتە دیاری کرا بەڵام دواتر بە هۆی باش نەبوونی دۆخەکە تا ئێستا سنوورەکە نەکراوەتەوە و بڕیار درا تا کۆتایی خاکەلێوە دابخرێت و ئەم قەدەغەیە تەنیا بۆ موسافیرەکانە.

زارعی وێڕای ئاماژە بە دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: ئێستا 6 شاری سنە، سەقز، قوروە، بانە، دیواندەرە و بیجار لە دۆخی سوور و کامیاران و دێولان و مەریوان لە دۆخی پرتەقاڵی و سەوڵاواش لە دۆخی زەرد دایە.

سەرپەیڤ