ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە لە ئێراندا
بنکەی مانگ دۆزینەوەی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگییە لە ئێرانی ئیسلامی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی تاقمەکانی بەداوداچوونی بنکەی مانگ دۆزینەوەی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە سەرتاسەری وڵات دا ھیلالی مانگی ڕەمەزان لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەدی نەکرا و بەم پێیە مانگی شەعبان سی شەوەی تەواو بووەو ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی لە ئێراندا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی دێتە ئەژمار. جێگای ئاماژەیە لە ھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بووە، بەڵام لە وڵاتی عێراق دراوسێش دا لە سەر فەتوای حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە وەک یەکەم ڕۆژی ئەم مانگە پیرۆزە دیاری کراوە.