نیسان 14, 2021 01:40 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی لێ پیرۆز کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی کردنی گەییشتنی مانگی ڕەمەزان، وتیشی: ھیوادارم لە بەر خێرو ڕەحمەتی بەربڵاوی ئیلاھی لەم مانگە پرشنگدارەدا، موسڵمانانی جیھان بە پشت بەستن بە زانست و باوەڕی پسپۆڕانی بەڵێنمەندی خۆیان بتوانن لە تەنیشتی وڵاتانی دیکەی جیھان ڕێگای کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسی مەترسیداری کۆرۆنا سانا کەن و ناوی خۆیان و ئیسلام لەم بوارەش دا بە باشی تۆمار کەن و ببنە ھۆی گەڕانەوەی ژیانی مرۆڤ بۆ باری ئاسایی.

ڕۆحانی وتیشی: ھیوادارم موسڵمانانی جیھان بە تایبەت سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە ھۆی ئەم مانگە پرشنگدارەوە بە ھاودڵی و یەکگرتنی زیاتر، بەستێنی گەشەو بەرز بوونەوەی ئیسلام لە سەرتاسەری جیھان زیاتر لە جاران خۆش کەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی مانگی ڕەمەزانی بە دەرفەتێک زانی بۆ ئەوەی موسڵمانانی جیھان و بە تایبەت بەندە پاکەکان و ڕۆژووگرانی نیازپاک، بە عیبادەت و خۆسازدان ، تەزکیەی نەوس و خۆپاراستن لە سوچ و گوناح، پارێزکاری بگرنە بەرو بە ھۆی ڕەوان بوونی چاوگەی فەیزو ئیحسانی خوداوەندی لەم مانگە شەریفەدا زیاتر لە جاران ھەلی پێوانی ڕێبازی نزیک بوونەوە لە خوداوەندو کەماڵی ئیلاھی بقۆزنەوە.

سەرپەیڤ