نیسان 14, 2021 15:32 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پیتاندنی لەسەدا٦٠ی ئۆرانیۆم وەڵامی سەرەڕۆییەکان بوو

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت، پیتاندنی لەسەدا٦٠ی ئۆرانیۆم وەڵامی سەرەڕۆییەکان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت بەدەربڕینی ئەمەی کەخستنەگەڕی سانتریفیوژەکانی«IR-۶» و پیتاندنی  لەسەدا٦٠ی ئۆرانیۆم وەڵامی سەرەڕۆییەکان بوو، وتیشی: ئەگەر زایونییەکان دژی گەلی ئێران پیلانیان گێڕا، وەڵام دەدەینەوەو ئەمە یەکەم ھەنگاو بوو.

سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: ئەمە وەڵامی کردەوە چەپەڵەکانی زایونییەکانە کە ناتوانن دژی گەلی ئێران پیلان بگێڕن و لە نەتەنز تاوانکاری ئەنجام بدەن.

حەسەنی ڕۆحانی ڕوو لە زایونییەکان وتیشی: کە تاوانکاری بکەن دەستتان دەپەڕێنین، شەڕی ئابووری ھەڵدەوەشێنینەوەو کۆتایی بە ستەم و ملھوڕایەتی دەھێنین.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختیشی کرد: ئەوەی وا ژیانی خەڵکی بە بارمتە گرتووەو لەمپەر لە سەر ڕێگای دابین کردنی پێکوتەی کۆرۆناو خۆراکی و بژیوی ئێران دروست دەکات، دەبێ دەستی بپەڕێنین.

ڕۆحانی پێشی داگرت کە، لۆژیکێکی ھێزمەندمان پێیە و دەتوانین دوژمنی پێ قاییل و یان دەمکوت بکەین.

سەرپەیڤ