دیداری نوێنەرانی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395378-دیداری_نوێنەرانی_ئێران_و_ترۆئیکای_ئەورووپی_لە_ڤییەنا
دیدارو ڕاوێژی شاندەکانی ئێران و نوێنەرانی ترۆئیکای ئەورووپی لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2021 15:08 Asia/Tehran
  • دیداری نوێنەرانی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ڤییەنا

دیدارو ڕاوێژی شاندەکانی ئێران و نوێنەرانی ترۆئیکای ئەورووپی لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەردەوامە.

لە درێژەی ڕاوێژەکانی شاندەکەی ئێران و تاقمی چوارو یەک لە ڤییەنا، ئەمڕۆ ھەینی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئەورووپیی ئاڵمانیاو فەرەنساو بریتانیا لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ عەبباس عەراقچی یاریدەری وەریری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان عەراقچی و «ئەنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشایی پێکھاتەی ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە چوو.

بڕیاروایە کۆبوونەوەیەکی جیاش لە نێوان عەراقچی و سەرۆک شاندەکانی ڕووسیاو چین بەڕێوە بچێت.

ھاوکات لەگەڵ دیدارە دوو یان چەند قۆڵییەکا لە ئاستی سەرۆک شاندەکان، کۆبوونەوەگەلی تەکنیکی لە ئاستی کارناسیش دا لە دوو بواری بایکۆت و کاروباری ناڤۆکی بەردەوامە.