نیسان 21, 2021 16:11 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئاسایشت پەرۆشیی ھاوبەشی ئێران و پاکستانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکە بە تەوەرەی میکانیزمی ناوچەیی، لە سەر دابین کرانی ئاسایشتی سنوورەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی ئێران و پاکستان پێی داگرت و وتی: ئاسایشت پەرۆشیی ھاوبەشی ھەردووک وڵاتەو بەھێزکرانی ھاوکارییەکان لەم بوارەدا پێویستە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «شا مەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئاماژەی کردە گرینگایەتیی ھاوکارییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتە وەکو دراوسێی موسڵمانی ئێران و لە سەر قوڵ بوونەوەی پەیوەندیی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر لەوانە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و ھەروەھا پەرە پێ دان و بەھێزکردنی بازاڕە سەرسنوورییەکان پێی داگرت.

ڕۆحانی تیشکی خستە سەر بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ئەفغانستانیش و بە دەربڕینی ئەمەی کە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەکە ھیچ یارمەتییەکی پاراستنی ئاسایشت و سەقام نەداوە، وتیشی: ئێران و پاکستان وەکو گرینگترین و کاریگەرترین وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دەبێ ھاریکاری و ڕۆڵی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردنی ڕەوتی ئاشتی لەم وڵاتە بگێڕن و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕۆڵگێڕانی خۆی لەم بوارەدا لە ھاوکاری لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان پێشوازی دەکات.

وەزیری دەرەوەی پاکستانیش لە دیدارەکەدا پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تایبەتی، بایەخمەندو برایان نرخاند و لە سەر ھێزمەند کرانی ئەم پەیوەندییانە لە ھەموو بوارێکدا پێی داگرت.

«شا مەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستان وێڕای ئاماژە کردن بە پێداگریی «عمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەر پەرە پێ دانی ھەرچی زیاتری پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا، ھیواداری دەربڕی کە لە داھاتوویەکی نزیک دا پەیوەندیی دوولایەنەی ھەردووک وڵات قۆناغێکی نوێ بە خۆیەوە ببینێ و ئاسۆیەکی ڕونتر لە بواری بازرگانی و ئابووری بەدی بکرێت.

وەزیری دەرەوەی پاکستان ھەروەھا وێڕای ستایش کردنی ئێران لە بەر ھەڵوێستی داکوۆکیکارانەی لە پاکستان لە پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان، وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکیی وڵاتەکەی لە لە بەرجام وەکو دەستکەوتێکی گەورەی دیپلۆماسی لە ئاستی جیھاندا، وتیشی: لەمەی کە بە ھەوڵ و کۆششی ئێران بەرجام بە پارێزراوی ماوەتەوەو ئەمڕۆ شایەتی دانوستانی دووبارەین بۆ بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە چەندلایەنەیە، گەلێک خۆشحاڵین.

سەرپەیڤ