ئێران دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی لە دژی دانیشتوانی بەیتولموقەدەسی شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوە و دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی و شارۆکە نشینانی داگیرکەر لە دژی پیرۆزیەکان و دانیشتوانی بەیتولموقەدەسی شەرمەزار کرد و جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی راگرتنی خێرای ھەنگاوی دڕندانەی زایۆنیەکان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای رێزگرتن لە خۆڕاگری و پاوەجێیی گەلی فەلەستین بە تایبەت لاوان و دانیشتوانی شاری قودس لە بەرامبەر زایۆنیە تاوانکارەکان ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھاتنەکایەی کۆڕ و نێوندە نێودەوڵەتیەکان بە مەبەستی راگرتنی ھەنگاوەکانی دژی مافی مرۆڤی رژێمی ئیسراییل لە دژی گەلی بێتاوانی فەلەستین و دەستدرێژی بۆسەر شوێنە پیرۆزەکان .
خەتیبزادە بە ئاماژە بە بەرەدەوامیی داگیرکاریی و تاوانی زایۆنیەکان لە دژی گەلی فەلەستین ، پێی داگرت لەسەر پێویستیی داکۆکی لە خۆڕاگریی تا رزگاریی فەلەستین و گوتیشی : خاکی فەلەستین ھی گەلی فەلەستینە و رژێمی زایۆنی رژێمێکی داگیرکەرە و تاکە رێگاچارەی قەیرانی فەلەستینی بەڕێوەچوونی کۆپرسیی لە نێو دانیشتوانی سرەکیی فەلەستینیە .