نیسان 25, 2021 12:20 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی 106مین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لە ئێران

سەد و شەشەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دوێنێ لە کڵێسەی سەرکیسی پیرۆزی تاران بەڕێوە چوو.

 پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو ڕێوڕەسمەدا مەترانی گەورە سیبوە سەرکیسیان و ژمارێک لە نوێنەرانی ئەرمەنییەکان  بەشداریان کرد کە وێڕای لێدوان، بە ئامادە بوون لە شوێنی بیرئانینەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ساڵی 1915 یادیان بەرز ڕاگیرا.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا بەیاننامەیەک لە لایەن لێژنەی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی سەد و شەشەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان خوێندرایەوە.

ئەمساڵ لە بەر تەشەنە سەندنی کۆرۆنا سەرجەم بەرنامەکانی هاوپەیوەند بەو ڕێوڕەسمەوە بەڕێوە نەچوو و تەنیا بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی کەم لە نوێنەرانی کۆمەڵگای ئەرمەنییەکان لە کڵێسەی سەرکیسی پیرۆز ڕێوڕەسمێک بە لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ