نیسان 28, 2021 20:37 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی توییتێریی «زەریف» لە گەشتەکەی بەغداو ھەولێری

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێردا ڕاپۆرتێکی لەمەڕ گەشتەکەی بۆ بەغداو ھەولێر و دیدارەکانی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاوێژی بەربڵاوی لەگەڵ کەسایەتییە ھەڵکەوتەکان لە عێراق لەوانە  عەممار حەکیم، نوری مالیکی، عادڵ عەبدولمەهدی، قاسم ئەعرەجی و مەتران لوییس ساکۆ، ھەروەھا خۆشحاڵی دەربڕینی لە سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، بافڵ تاڵەبانی و گەلێک لە دۆستانی دیکەی لە ھەولێردا، ئامانجەکەی دواتری گەشتەکەی مەسقەتی پێتەختی عوممان ڕاگەیاند. 

سەرپەیڤ