نیسان 29, 2021 22:45 Asia/Tehran
  • گەشتی «زەریف» بۆ کوێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کوێتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە باسی سەردانی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ کوێتی کرد.

«خەتیب زادە» وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەشتەکەی دا لەگەڵ کاربەدەستانی کوێتی دیداری کردووەو سەبارەت بە پرسی دوولایەنەو ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بیروڕای گۆڕیوەتەوە.

ئەمە چوارەمین وێستگەی «زەریفە» لە گەشتی ناوچەییەکەی دا.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرلەمە سەردانی قەتەر و عێراق و عوممانیشی کرد بوو.

سەرپەیڤ