May 03, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ھەڵوێستی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەنا ھەڵگیرانی بە تەواوەتیی بایکۆتەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڵوێستی بەبڕشتانەی ئێران لە دانوستانی 1+4ی ، ھەڵگیرانی بە تەواوەتیی بایکۆتەکانی دژی ئێران راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی بەبڕشتانەی ئێران گەڕانەوەی ھەمەلایەنەی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی خۆی لە بڕیارنامەی 2231 و بە وردی و وشە بە وشەیە ، گوتیشی : نە پەلەمان ھەیە و نەدەچێنە نێو یاریەکی درێژخایەن ، ئەم گەڕانەوە دەبێ دەسبەجێ ، بەبڕشتانە و جێگەی تاقیکردنەوە بێت . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ناوچەی کەنداوی فارس ھیچ پێوەندیەکی بە دانوستانی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا نیە گوتی : سەردانی زەریف بۆ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە چوارچێوەی دیپلۆماسی رەمەزان دا بوو و لەوانەیە لە وڵاتانی ئیسلامیی دیکەش درێژەی ھەبێت . 

خەتیبزادە لە بارەی ھەواڵی بڵاوکراوە لە بارەی گۆڕینەوەی بەندیان لەنێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کردەوە : بابەتی بەندکراوان بابەتێکی مرۆیی بووە و جیا لە ھەموو وتووێژەکان و بابەتی ناڤۆکیی بووە  . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە ئەفغانستانیش گوتی : گۆڕانکاریەکانی ئەفغاستان ئێمەی نیگەران کردووە و لەپێناو ئاشتی و سەقامی ئەفغانستان ھەموو ھەوڵی خۆمان ئەدەین . 

خەتیبزادە لە بارەی دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستانیش گوتی : ئێران ھەمیشە ئامادەی وتووێژ لە ھەر ئاستێک و فۆڕمێک لە گەڵ دراوسێکان لەوان عەرەبستانە . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی لێدوانی ئینگلیسیەکان و بابەتە مافەوانیەکان لە گەڵ تاران لە بارەی ئاڕاستەی ئازادکرانی نازەنین زاغەری گوتی : وتووێژی مافەوانی نێوان ئێمە و بریتانیا لەمبارەوە بوونی نیە ، دەسەڵاتی دادڤانی دەبێ لە بارەی دۆسیەکە رونکردنەوەی ھەبێت . 

سەرپەیڤ