پارێزگاری کوردستان: فڕۆکەخانەی سەقز تا 20 ی جۆزەردان ئامادەیە و دەکرێتەوە
May 10, 2021 14:19 Asia/Tehran
پارێزگاری کوردستان وتی: بەڵێندەرەکان ئەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ کە پڕۆژەی فڕۆکەخانەی سەقز تا 20 ی جۆزەردانی ئەمساڵ تەواو ببێت و بکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موردانیا ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی سەردان لە پڕۆژەی فڕۆکەخانەی سەقز ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژە ئەبێ تا پێش لە 20 ی جۆزەردانی ئەمساڵ بکرێتەوە و چی دیکە بیانوویەک بۆ دواخستنی ئەو گەڵاڵە قبووڵ ناکرێت.
ناوبراو گوتیشی: بەرپرسان و بەلێندەران، کۆمپانیای چێ کردن و گەشەی فڕۆکەخانەکان و خۆمانیش بەڵێنماندا کە لە ماوەی دوو مانگدا فڕۆکەخانەی سەقز بکرێتەو و ئەو کارەش بەدڵنیاییەوە لە مێدیاکان دا بڵاو دەبێتەوە.
پڕۆژەی فڕۆکەخانەی سەقز لە ساڵی 1395 ەوە دەستیپێکردووە و بە پێی بەڵێنی بەرپرسان جۆزەردانی ئەمساڵ دەکرێتەوە.