May 12, 2021 22:55 Asia/Tehran
  • لە ئێرانی ئیسلامی دا سبەینێ پێنج شەممە کرایە جێژن

بە پێی ئاگاداری نامەی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، سبەینێ پێنج شەممە ٢٣ی بانەمەڕ جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: سبەینێ پێنج شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ کوچیی ھەتاوی، ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی شەووالی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

لە دەقی ئاگاداری نامەکەی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا ھاتووە:

بسم الله الرحمن الرحیم

وێڕای بە ئاوات خواستنی قەبوڵ کرانی تاعەت و عیبادەتی ھەموو جەماوەری خۆشەویست لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە پێی ڕاپۆرتە گەییشتوەکان لە لایەن دەستە کارامەو جێی بڕواکان، دۆزرانەوەی مانگی شەووال لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  (مدظله‌العالی) سەلماوەو بڕیاریان لە سەر داوە. بەم پێیە ڕۆژی پێنج شەممە  ٢٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ کوچیی ھەتاوی، یەکەم ڕۆژی مانگی موبارەکی شەووالی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی و جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.

نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

سەرپەیڤ