وڵامی نامەی رێبەری باڵای شۆڕش بە نامەی کەربەدەستانی حەماس و جیھادی ئیسلامیی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396833-وڵامی_نامەی_رێبەری_باڵای_شۆڕش_بە_نامەی_کەربەدەستانی_حەماس_و_جیھادی_ئیسلامیی_فەلەستین
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە وڵامی نامەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس و سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی کردەوە : دڵی ئێمە لە گۆڕەپانی ئێوە ئامادەیە ، سەرکەوتنی دواجار دەبینن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • وڵامی نامەی رێبەری باڵای شۆڕش بە نامەی کەربەدەستانی حەماس و جیھادی ئیسلامیی فەلەستین

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە وڵامی نامەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس و سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی کردەوە : دڵی ئێمە لە گۆڕەپانی ئێوە ئامادەیە ، سەرکەوتنی دواجار دەبینن .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رۆژی دوشەممە لە وڵامی نامەکانی ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس و زیاد نەخخالە سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ، خەباتی دژی داگیرکەرانی فەلەستینی بە خۆڕاگری لە بەرامبەر غەدر و ستەم ، کوفر و زۆرداری ناوبرد و جەختی کردەوە : دڵی ئێمە لە گۆڕەپانی خەباتی ئێوەدا ئامادەیە و دوعای ئێمە بۆ بەردەوامیی سەرکەوتنەکانتان ھەمیشەییە . 

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وڵامی نامەی ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماسیش فەرمووی : خەباتی ئێوە ، بەرخۆدان لە بەرامبەر غەدر و ستەم و کوفر و زۆرداریە و بە حەول و قەووەی ئیلاھی سەردەکەون و سەرزەویە پیرۆزەکان لە داگیرکەران دەسڕنەوە . 

 بەڕێزیان لە وڵامی نامەی زیاد نەخخالە سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین فەرمووی : جیھادی گەورە و سەرکەوتنی ئێوە برایانی فەلەستینی ، چاوی ھۆگرانی ئێوەی لە سەرانسەری جیھاندا روون کردەوە ، دڵی ئێمەی لە گۆڕەپانی خەباتی ئێوە ئامادە کرد و دوعای ئێمە بۆ دەوامی سەرکەوتنەکانی ئێوە ، ھەمیشەییە .