May 24, 2021 18:47 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بارەی درێژکردنەوەی یەک مانگەی رێککەوتنی ئێران و ئاژانس

سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران درێژکرانەوەی یەک مانگەی رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی بە ئاڕاستەی پێشکەشکرانی درفەتی پێویست بۆ پێشکەوتن و بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانی ڤیەنا راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی دوشەممە لە بارەی کۆتایی ھاتنی ماوەی بەیاننامەی ھاوبەشی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەڵوەتیی وزەی ئەتۆمی لە بارەی راگرتنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ دەرفەتی سێ مانگە لە بارەی راگرتنی داتای کامێراکانی چاودیری دانراو لە دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران کوتایی دێت ، رایگەیاند : ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر بەردەوامبوونی وەستانی جێبەجێکرانی خۆبەخشانەی پرۆتوۆکۆلی پەیوەست لە لایەن ئێرانەوە لە سەر بنەمای یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان و پاسەوانی لە بەرژەوەندیی گەلی ئێران بڕیاریدا ، بەلەبەرچاوگرتنی لە ئارادابوونی دانوستانی تەکنیکیی لە بارەی  چارەسەریی بابەتەکانی چاودێری نێوان و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە ھاوتەریبی دانوستانەکانی ڤیەنا لە ئاڕادایە ، پاراستنی داتا و زنیاری کامێراکانی چاودێری بۆ ماوەی یەک مانگ لە سێی جۆزەردانی 1400 درێژە پێ ئەدات . 

ئەم کارە بە ئاڕاستەی بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانی ڤیەنا ھەڵسەنگێندراوە . 

سەرپەیڤ