May 27, 2021 06:37 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر ڕێزنان لە سەروەریی تەواوی وڵاتان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر ڕێزنان لە سەروەریی تەواوی وڵاتان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆزی چوارشەممە دوای گەشتەکەی بۆ باکو و یەریڤان لە توییتێکدا نووسی: لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم دوو وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندیی دوو قۆڵی و ئاڵۆزیی ناوچەیی وتووێژی کردووە.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پێی لە سەر ڕێزنان لە سەروەریی تەواوی وڵاتان گرتووە، وتیشی: لە ئامادە بوونی سەرکردەکانی ھەردووک وڵاتی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن پێشوازیی دەکات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وەک وێشتگەی دووھەمی گەشتەکەی دوای باکو گەییشتە یەریڤان و لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرپرشتانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ