بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە لەندەن و ٦ شاری دیکەی بریتانیا
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بریتانیا ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە لەندەن و ٦ شاری دیکەی بریتانیا بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بریتانیا ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند کە، ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە سەرتاسەری ئێران ڕۆژی ھەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ جیا لە لەندەن لە ٦ شاری دیکەی بریتانیاش سندوێی دەنگدان دادەنرێت.
لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: لە ئەنجامی ھاواھەنگی لەگەڵ بنکەی ھەڵبژاردنی ھەندەرانی ئێران کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران جێگیرە،لە ھەرێمی ھەڵبژاردنی بریتانیاش ١١ بنکەی دەنگوەرگرتن دادەنریت کە لەم ژمارەیە پێنجیان لە شارەکانی مەنچێستەر، برمینگھام، لیدز، گلاسکۆ، کاردیف و نیۆکاسێڵ دا دەبێت.
ماوەی وەرگرتنی دەنگ لە ئێرانییەکان دە کاژێر دەبێت و لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ھەتا کاتژمێر٧ی ئێوارەیە بە کاتی خۆجێیی.
ھەروەھا لە بەر ڕێنمایە تەندروستییەکانی پەیوەست بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنە سەرداخراوەکاندا لە بریتانیا، داوا لە دەنگدەران دەکرێت کە لەکاتی سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەمامک بەکار بێنن و مەودای جەستەیی بپارێزن. دەنکدەرانی ئێرانی دەبێ پێناسەو کارتی نیشتیمانی و یان پاساپۆرتی وەجمەندیان پێ بێت.
سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ بەرپا دەکرێت.