کۆتایی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکیی
دانیشتنی کۆمیسیۆنی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکیی ، بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئێران و گروپی 1+4 کۆتایی ھات.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دانیشتنی کۆمیسیۆنی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکیی بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئێران و گروپی 1+4 ( ئاڵمان ، فەڕەنسە ، بەریتانیا ، روسیا ، و چین ) ئەمڕۆ شەممە لە شاری ڤیەن کۆتایی ھات .
راوێژکاریەکانی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ڤیەن ، لە بارەی ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکیش دوای دانیشتنی ئەمڕۆ دەسپێبوو .
سەرۆکایەتیی ئەم دانیشتنە لە ئەستۆی ئێنرێکۆ مۆرا جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاونانی دەرەکیی ئەوروپا بوو و سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە سەرووی شاندێک دا بۆ بەشداریکردن لەم دانیشتنەدا ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ڤیەنا و سەرۆکایەتی شاندی ئێرانیی کرد .
کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردووەتەوە ، کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆی لە رێککەوتنی ناڤۆکی کە ئەمریکا ھەموو بایکۆتە دژە ئێرانیەکان بە کردەوە ھەڵوەشێنێ .