وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بڕیارنامەی 2231 ، بەرنامەی موشەکیی ئێران بەرتەسک ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بەرتەسکیەک بۆ بەرنامەی موشەکیی ئێران بەدی ناھێنێ .
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کونفڕانسی حەوتانەی خۆی دا سەبارەت بە بەیننامەی سەرانی وڵاتانی گروپی حەوت لە دژی بەرنامەی موشەکیی ئێران جەختی کردەوە : موشەکی بە دیزاینی بالستیک و کڵاڤوکی ناڤوکی لە بەرنامەی ئێران دا نیە و ئەمجۆرە خوێندنەوە ناڕاستانە دەبنە ھۆی لەبەین چوونی ئیعتباری بانگەشەکاران کەواتە باشتر وایە وڵاتانی ئەندامی گروپی 7 بەڵێنەکانی خۆیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەجێ بێنن .
خەتیبزادە سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند کە هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمە ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق و ڕوانینی ئێران بە ئەو بابەتە، وتی: هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمە ڕێز بۆ سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان وەکوو بنەمایەکی نێودەوڵەتی و بنەڕەتی لە سیاسەتی دەرەوە و ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
ناوبراو وتیشی: حکومەتی عێراق ڕای خۆی لەو بارەوە بە ڕوونی دەربڕیوە و ئێمە پێمان وایە حکومەتی عێراق توانایی پێویستی بۆ چارەسەر هەڕەشەکان هەیە. ئەڵبەت ئەبێ هەماهەنگی زیاتر لەو بارەوە بکرێت و نیگەرانییەکانی حکومەتی تورکیاش بەتایبەتی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تێگەییشتنی لەسەر بکرێت و لە هەوڵێکی هاوبەشدا ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.
هەروەها وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا لە ئەو بوارەدا گفتوگۆمان هەیە، پێمان وایە ئەو بابەتە بەستێنی زۆری هەیە و نیگەرانییەکانی دوو وڵات ئەبێ سەرەنجی پێ بدرێت.
خەتیب زادە لە دریژەی قسەکانیشیدا هاوپەیوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: 3.5 میلیۆن هاوڵاتی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات دەتوانن دەنگ بدەن.