حوزه‌یران 15, 2021 13:35 Asia/Tehran
  • زانایەکی سوننە: بەشداریی زۆرینە لە ھەڵبژاردن دا پیلانی دوژمن پوچەڵ دەکاتەوە

ئەندامی کۆڕی فەتوای سوننەی باشووری ئێران پێی داگرت: بەشداریی زۆرینە لە ھەڵبژاردن دا پیلانی دوژمن پوچەڵ دەکاتەوە.

«شێخ موحەممەد عەلی ئەمینی» ئەندامی کۆڕی فەتوای سوننەی باشووری ئێران ، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا،وتی: بلیمەتانی کۆمەڵگا، سەرۆک ھۆزەکان و کەسانی شوێن دانەرو کاریگەر وا ھەڵدەگرێ بە بانگێشتنی ھەمەلایەنەو ناساندنی کەسی شیاو یارمەتیی ھەڵبژێردرانی سەرۆک کۆماری داھاتوو بدەن.

ئەندامی کۆڕی فەتوای سوننەی باشووری ئێران  وتیشی: ھەڵبژاردن مافێکە کە یاسای بنەڕەتی داویەتی بە تەواوی خاوەن مەرجان و پێویستە ھەموو کەسێک لەم مافەی خۆی کەڵک وەربگرێت.

ئەمینی ھەروەھا وتی: میدیاکانی نێوخۆ دەبێ وێڕای پوچەڵ کردنەوەی پیلانی نەگریسی دوژمنان، خەڵک بۆ بەشداریی شکۆمەند لە ھەڵبژاردندا ڕەزامەند کەن.

سینزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ڕۆژی ھەینیی ٢٨ی جۆزەردان ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنەکانی ئیسلامیی شارو گوند، یەکەم نێواندەورەی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی و دووھەمین نێواندەورەی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ