حوزه‌یران 19, 2021 11:13 Asia/Tehran
  • سەرباری رانەگێندرانی ئەنجامی فەرمیی ھەڵبژاردنەکان ، بەربژارانی سەرۆک کۆماریی ئێران پیرۆزباییان لە ڕەئیسی کرد

عەبدولناسر هیممەتی، موحسین ڕەزایی و ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی لە سێ پەیامی جیاجیادا پیرۆزباییان لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد بە بۆنەی هەڵبژێردرانیەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری.

 

عەبدولناسر هیممەتی ،  موحسین ڕەزایی و ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێران دوای بڵاو بوونەوەی ئەنجامی نافەرمی لەلاین لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە، لە سێ پەیامی جیاجیا پیرۆزباییان لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد بە بۆنەی هەڵبژێردرانیەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری.

ئەو سێ بەربژێرە لە پەیامەکانیاندا وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، هیوای سەرکەوتنیان لە بواری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ناوبراو خواست.

شیاوی باسە کە هێشتا ئاماری فەرمی لە لایەن لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیێندراوە بەڵام بە هۆی لە پێشەوە بوونی بەرچاوی دەنگەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکەوتنی ناوبراو یەکلایی بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ