حوزه‌یران 19, 2021 19:48 Asia/Tehran
  • باڵوێزی بەریتانیا بۆ وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بانگکرا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی بانگکردنی باڵوێزی ئینگلیس لە تاران بۆ ئەم وەزارەتخانەی کرد و وتی: ئەم کارە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بەو کێشانە بووە کە بۆ دەنگدەران ساز کراوە.

 

سەعید خەتیب‌زادە روونی کردەوە: بەدوای کێشەسازکردن  لە رەوتی هەڵبژاردن لە هەندێ شارەکانی ئینگلیس، " راب مەک ئەیر" باڵوێزی ئینگلیس بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایی توندی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم بابەتەی پێ راگەیندرا.

ناوبراو وتیشی: بە باڵوێزی ئینگلیس وترا کە هێزی ئاسایش و پۆلیسی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە بە باشی دۆخی ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بپارێزن.

خەتیب‌زادە جەختی کردەوە: لەم چاوپێکەوتنەدا رەخنە لەو میدیا فارسی زمانانەی ئینگلیسیش گیرا کە هەوڵیان دەدا خەڵک بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان هان بدەن کە لەوانە بی بی سی و کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ بوون.

باڵوێزی ئینگلیس رایگەیاند ناڕەزاییەکان بە لەندەن رادەگەینێت.

سەرپەیڤ