حوزه‌یران 19, 2021 20:50 Asia/Tehran
  • رەییسی وەک سەرکەوتووی دواجاری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی راگێندرا

بە کۆتایی هاتنی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ، سەید ئیبراهیم رەییسی وەک هەڵبژێردراوی خەڵک و هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، عەبدوڕڕەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە نێو پەیامێنران دا لە شوێنی ئەرکانی هەڵبژاردنەکان گوتی : 28 میلیۆن و 933 هەزار و 4 کەس لە سێزدەهەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەشداریانکرد .

 رەحمانی فەزڵی بە ئاماژە بەوەی کە سەتی 48.8 ی خاوەن مەرجەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دا بەشداریان کردووە ، گوتیشی : سەید ئیبراهیم رەییسی بە 17 میلیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگ وەک سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا .

 وەزیری نێوخۆ گوتی : موحسین رەزایی میر قائید سێ میلیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگ ، عەبدولناسر هیممەتی 2 میلیۆن و 427 هەزار و 201 دەنگ و سەید ئەمیر حسێن قازی زادەی هاشمی ش 999 هەزار و 718 دەنگیان بەدەست هێنا .

سەرپەیڤ