حوزه‌یران 20, 2021 08:26 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی رەییسی دوای سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی

سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی گەلی ئێران گوتی : حکومەتێکی کارا و شۆڕشگێڕ و دژی گەندەڵی پێکدێنێ .

سەید ئیبراھیم رەیسی سەرۆک ھەڵبژێردراوی گەلی ئێران رۆژی شەممە دوای سەرکەوتن لە سێزدەھەمین دەورەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە بەیاننامەیەک دا جەختی کردەوە : گەلی خوشەویستی ئێران ، ھەڵبژاردنی دوێنێ ھێمای بڕوا بە خوا و بڕوا بە خۆیی نیشتمانیی و جەژنی گەورەی سیاسیی ئێوە لە ھەنگاوی دوھەم و دەسپێکی سەدەی نوێ دا بوو کە لە رۆژانی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا(ع) مسۆگەر بوو . 

رەییسی بە ئاماژە بەوەی کە ھەڵبژێردراوی ئەم ھەڵبژاردنە بە پێی رێسای گەلسالاریی دینی ، ھەڵبژێردراوی ھەموو گەل و خزمەتکاری ھەموو جەماوەرە ، گوتیشی : ھەر ئەو جۆرە کە لەم ھەڵبژاردنەدا سەربەخۆ ھاتمە پێش ، بە پاڵپشتی دەنگی باڵا و متمانەی کەموێنەی ئێوە ، حکومەتێکی کارا و شوڕشگێڕ و دژی گەندەڵی پێکدێنم و بەرەو پەرەپێدانی دادوەری ، وەک ئەرکی تەوەرەیی شۆڕشی ئیسلامیی ھەنگاودەنێین . 

بە پێی راگەیاندنی ئەرکانی ھەڵبژاردنی وەزارتی نێوخۆ ، سەید ئێبراھیم رەییسی بە وەدەسھێنانی 17 میلیۆن و 926 ھەزار و 345 دەنگ وەک سێزدەھەمین سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵبژێردرا . 

سەرپەیڤ