وەڵامی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران بە پەیامی پیرۆزباییەکەی پوتین
باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ وەڵامی نووسراوەی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران بە پەیامی پیرۆزباییەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیای ئاراستەی ھاریکارە تایبەتییەکەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کازم جەلالی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە چاوی بە «ئاندرێ فۆرسێنکۆ» ھاریکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا کەوت و وەڵامی نووسراوەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران بە پەیامی پیرۆزباییەکەی «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیای ئاراستە کرد.
«جەلالی» لەم دیدارەدا ھیواداریی دەربڕی کە خولی سەرۆک کۆمارەتیی تازە لە ئێراندا خولێکی تازەی گەشەو پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی دوولایەنەی ئێران و ڕووسیا بێت.
ھەر لە دیدارەکەدا ھاریکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیاش ھێزمەند کران و پتەو بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیای لە ھەل و مەرجی ئاڵۆزی جیھاندا بە پێویستییەکی دوورەپەرێزی لێ نەکراو زانی و وتیشی: تەواو لەو باوەڕەدام کە خۆڕاگری و پاوەجێیی و سەربەخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ زۆرێک لە وڵاتان سەرمەشقەو ئێران لە ڕیزی سەربەخۆترین وڵاتانی جیھان دێتە ئە ژمار.
«ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا یەکەم کاربەدەستی بیانی بوو کە دوای سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پیرۆزبایی لێ کرد.