ته‌مووز 18, 2021 14:21 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئێران ئامادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی گۆڕینەوەی بەندکراوانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکی جەختی کردەوە : ئێران ھەر ئەمڕۆ ئامادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی گۆڕینەوەی بەندکراوانە .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر نووسی:لە ڤیەنا، جیا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا و بریتانیا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی مرۆڤدۆستانە و ئازادیی 10 زیندانی لە هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن کرا.

  گوتیشی : ئەوەی کە جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە کە ئەمریکا ئەو ڕاستییە سادە نکۆڵی  لێدەکات کە لەسەر دەستگیر کراوەکان ڕێککەوتنمان کردووە. تەنانەت لەسەر ئەوەش کە پرسەکە چۆن ڕابگەیێندرێت.

سەید عەباس عێراقچی یاریدرەری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی ئێرانیی لە دانوستانەکانی ڤیەناش لە توویتێک دا جەختی کردەوە بە بارمتەدانانی گۆڕینەوەی بەندکراوان بۆ ئامانجی سایسی ، دەبێتە ھۆی لەکیس چوونی گۆڕینەوە و رێککەوتنەکە . 

سەرۆکی شاندی ئێرانیی لە دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتیشی : 10 بەندکراو لە ھەموو لایەنەکان دەکرێ ھەر سبەینێ ئازاد بکرێن ، ئەگەر ئەمریکا و بریتانیا بەڵێنەکانی خۆیان لە رێککەوتنەکەدا بەجێ بێنن . 

 

سەرپەیڤ