ئاب 01, 2021 20:11 Asia/Tehran
  • بە ئامادەبوونی ڕێبەری ئێران، ڕێوڕەسمی سوێندی یاسایی سەرۆک کۆماریی ئێران سێشەممە بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران، سێشەممە 12 ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای ئێران و کۆمەلێک لە بەرپرسان لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەرێوە دەچێت.

 

ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران، سێشەممە 12 ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای ئێران و کۆمەلێک لە بەرپرسان لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەرێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران 12 ی گەلاوێژی 1400 بە ئامادەبونی ڕێبەری ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسان لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوە دەچێت و هەڵبژێردراوی خەڵکی ئێران لەلایەن رێبەرەوە لە پۆستی سەرۆک کۆماری دادەمەزرێت.

ئەو ڕێوڕەسمە بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێت و لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، ماڵپەڕ و تۆڕەکانی IR KHAMENEI لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی راستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ