ئاب 02, 2021 19:02 Asia/Tehran
  • 73 وڵات بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان راگەیاندووە

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

سەید نیزامەدین مووسەوی وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی لە باسی وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری سێزدەیەم لە پەرلەمان، وتی: ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆک کۆماری سێزدەیەم رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت . 

ناوبراوگوتیشی: لەلایەن بەڕێز قاڵیبافەوە، لێژنەیەک پێک هێنراوە کە لەو لێژنەیەدا کومیتەی جیاواز، کۆبوونەوەی بەربڵاویان بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆی ئەو ڕێوڕەسمە و هەروەها بانگهێشت کردنی میوانان بەڕێوە بردووە.

مووسەوی ڕایگەیاند: ئەو ڕێوڕەسمە ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرچوونی فەرمانی مەشرووتیەت بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس هەروەها لە شرۆڤەی وردەکاریی بانگهێشتی میوانانی بیانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار، وتی: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لەو ڕێوڕەسمە ئامادەییان ڕاگەیاندووە کە لە نێوانیاندا 10 سەرۆک کۆمار، 20 سەرۆکیپەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە و 10 وەزیری دیکە، هەروەها نێردەی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک و بەرپرسای 11 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی ئۆپێک، سەرۆکی IPU، نوێنەری یەکێتی ئەورووپا، نوێنەری دی 8، نوێنەری سیتا و هەروەها نوێنەر و کەسایەتیی گرینگی ئایینە جیاوازیەکانی جیهان و کەسایەتی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لەو ڕێوڕەسمە بەشداری دەکەن.

مووسەوی وتیشی: هەروەها بۆ ڕووماڵ کردنی بەربڵاوی ئەو ڕێورەسمە، لە نزیک بە 400 هەواڵنێری ناوخۆیی و دەرەکی کە داوای ڕووماڵی ئەو ڕێوڕەسمەیان کردووە کە بە پێی دۆخی کۆرۆنایی توانیمان بەستێن بۆ ئامادەبوونی 170 هەواڵنیری ناوخۆیی و دەرەکیی لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە بڕەخسێنین . 

 

سەرپەیڤ