وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی ئێران: نامەی فەرمیی ناساندنی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم ڕادەستی مەجلیس کرا
وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران باسی ڕادەست کرانی نامەی فەرمیی ناساندنی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم بە مەجلیسی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید نیزامەددین موسەوی» وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا وتی: پێڕستی ناوی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی گەییشتە مەجلیس، ھەڵبەت دیارە ڕاگەیاندنی فەرمیانەی گەییشتنی ئەم پێڕستە دەکەوێتە ڕۆژی شەممە.
«موسەوی» وتیشی: «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ناوەیەکی فەرمی دا ڕوو لە «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ناوی وەزیرە پێشنیارەکانی ڕاگەیاندووە و بە پێی بنەمای ١٣٣ی یاسای بنەڕەتی وەزیرە پێشنیار کراوەکان بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە بە مەجلیس ناسێندراون.
«سەیید نیزامەددین موسەوی» وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، گەییشتنی ئەم ناوانە بە شێوەی فەرمی لە کۆبونەوەی ڕۆژی شەممەی حەوتەی داھاتوودا ڕادەگەیەندرێت و لەپاشان لە کۆبوونەوەیەک دا لێژنەکانی پسپۆڕی بۆ ماوەی حەوتەیەک تاوتوێی پێڕستەکە دەکەن ئینجا کۆبوونەوەکانی دەنگی متمانە لە مەجلیس بەرپا دەکرێت.