ئاب 13, 2021 19:21 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پەرە سەندنی توندوتیژی لە ئەفغانستان

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی نیگەرانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەرە سەندنی توندوتیژی لە ئەفغانستان، خوازیاری بەھەند گرتنی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و بێ دەرەتان بوو لە ھەل و مەرجی ئێستادا.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی بە سەرنجدانی زاڵ بوونی تالیبان بە سەر شاری ھەراتی ئەفغانستان، وتی: دەبێ سەرنجێکی بەبڕشتانەی دابین کردنی ئاسایشت و سەلامەتیی تۆکمەوتەواوی دیپلۆمات و بنکە دیپلۆماسییەکان بدرێت.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی پەیوەندیی بەردەوام وەزارەتی دەررەوە لەگەڵ سەرکۆیشولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستان و پێ و شوێنگرتنی ڕەوشتی کارگێڕانی نێو بینای ئەو نوێنەرایەتییەی کرد.

شاری ھەراتی ئەفغانستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە داگیر کرا.

سەرپەیڤ