وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران: تەنیا نوێنەرایەتییەکەی «کابۆل»مان چالاکە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: لە ئێستادا تەنیا ئەو نوێنەرایەتیی ئێران کە لە «کابۆل»دا ماوەتەوە چالاکی دەنوێنێ.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە وتی: لەو پێنج نوێنەرایەتییەی ئێران کە لە ئەفغانستاندایە لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە سیانیان واتە نوێنەرایەتییەکانی مەزار شەریف، جەلال ئایاد و قەندەھار جۆڵ کراون و دیپلۆماتەکانیان چالاکییەکانیان لە کابۆلەوە پێ و شوێن دەگرن.
خەتیب زادە وتیشی: ھەڵبەت لە بەر ھێندێک ھۆ بەو ئەنجامە گەییشتین کە جارێ داخرانی ئەو نوێنەرایەتییانە ڕانەگەیەنین و لە ئێستادا لەنێو ئەو سێ نوێنەرایەتییەدا بەس ئێشکچی و چەند کارگێڕێکی خۆجێیی ماون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا وتیشی: لە بارەی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل ژمارەی کارمەندەکانی کەم کراوەتەوەو بە ڕادەیەک کە چالاکییە پێویستەکانی باڵوێزخانەکە تێک نەچێت کەسی تیادا ماەو دیپلۆماتەکانی دیکە گەڕاونەتەوە.
خەتیب زادە لە بارەی سەرکۆنسولیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەراتیش وتوویەتی:دیپلۆماتەکانی ئێران لە تەندروستیی تەواودان و ھیچ گرفتێکیان بۆ ھاتوچۆ کردنی ئێران نییە، بەڵام بۆ متمانەی زیاتر وامان پێ باشتر بووە کە جاری لە شوێنی نوێنەرایەتییەکە بمێننەوە.