ئاب 19, 2021 21:17 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کێبەرکێی نێونەتەوەیی کەرەستەکانی تۆپخانە لە ئەسفەھان

کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی کەرەستەکانی تۆپخانە بە میوانداریی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە «مەیدانەکانی مەشق کردنی پێشکەوتە»ی ئەسفەھان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، کێبەرکێکانی سەربازیی ٢٠٢١ لە بواری چەکی قورسب تۆپخانەیی بە بەشداریی تیپەکانی ئەرتەش و سوپاکانی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، ئوزبەکستان و ڤییەتنام بە میوانداریی ھێزی ھەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشی ڕاھێنانی تۆپخانەو موشەکەکان لە «مەیدانەکانی تیرھاویشتنی پێشکەوتە» لە پارێزگای ئەسفەھان بەرپا دەکرێت.

ئەم کێبەرکێیانە، لە ڕۆژی یەکشەممەی حەوتەی داھاتوو «سی و یەکەمی گەلاوێژ» بۆ ماوەی دوو حەوتە بە چەک و چۆڵی جۆربەجۆر بەرپا دەکرێت.

لەم کێبەرکێیانەدا تیپە سەربازییەکان لە چەکی قورس و سوکی تۆپخانەی سارایی، بەرپەرچ دانەوەی ئاسمانی و چەک و چۆڵی تاکەکەسی بە تۆپخانەی مام ناوەندیی ١٢٢ میلیمەتری، کاتیۆشا، پەدافەندی ٢٣ میلیمەتری و ھەموو جۆرە چەکێکی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ و کەرەستەی گواستنەوەی تاکتیکیی تۆپخانە کەڵک وەردەگرن و لە پێنج قۆناغ دا خەریکی کێبەرکێ دەبن.

 

سەرپەیڤ