ئاب 22, 2021 04:45 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ژاپۆن گەییشتە تاران

«توشیمیتسۆ مو تەگی» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن شەوی یەکشەممە بۆ دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرام گەییشتە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، باڵوێزخانەی ژاپۆن لە ئێران لە توییتێکدا بە ڕاگەیاندنی ھەواڵی گەییشتنی « مو تەگی» بە تاران ، جەختی کرد: وەزیرێی دەرەوەی ژاپۆن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەبارەت بە پەیوەندیی دووقۆڵی، پرسی ڕۆژئاوای ئاسیاو بابەتگەلی دێکە وتووێژ دەکات.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرلەمە ڕایگەیاند بوو کە، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بە پێی بانگێستی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئسلامیی ئێران لە بەرواری یەکشەممە گەشتێکی دوو ڕۆژەی  بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت.

خەتیب زادە ڕاشیگەیاند: وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەم گەشتەی دا حیا لە ھاوتای ئێرانیی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دیکەی ئێرانیش دیدارو وتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ