ڕێککەوتننامەی ئێران و ژاپۆن لە بارەی ھاوکاریی گومرگی واژۆ کرا
باڵوێزخانەی ژاپۆن لە تاران ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەی یارمەتی دان و ھاوکاریی بەرامبەری ئیداری لە بارەی کاروباری گومرگی لە نێوان دەوڵەتی ژاپۆن و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، باڵوێزخانەی ژاپۆن لە تاران لە ھەژماری توییتێری خۆی دا نووسی: لە بەرواری ٣١ی گەلاوێژ ڕێ و ڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی دەوڵەتی ژاپۆن و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە یارمەی دان و ھاوکاریی بەرامبەری ئیداری لە بارەی کاروباری گومرگی لە نێوان «ئایکاوا کازوتوشی» باڵوێزی دەستەڵات داری ژاپۆن و ئێران و «نەھدی میر ئەشرەفی» یاریدەری وەزیری کاروباری ئابووری و سەرۆکی گشتیی گومرگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شوێنی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.
باڵوێزخانەی ژاپۆن لە تاران لە توییتەکەی دا نووسیویەتی: ئامانج لەم ڕێککەوتننامەیە داکۆکیی ئیداری و ھاوکاریی بەرامبەرە بۆ کاروباری گومرگی.
«توشیمیتسۆ مو تگی» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ئەمڕۆ لە تاراندا لە گەڵ ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» سەرۆک کۆمار، « دەریاوان عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی و «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.