ئاب 25, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • «زەریف» لە چالاکیی سیاسی ماڵئاوایی کرد

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکانی یانزەھەم و دوانزەھەم لە پەیامێکی توییتێری دا لە چالاکییە دیپلۆماسییەکانی ماڵئاوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی پەیامنێری سیاسیی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دوای چوار دەیە چالاکیی دیپلۆماسی دەچمەوە سەروەختی وانە وتنەوەو لێکۆڵینەوەی بەردەوام.

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکانی یانزەھەم و دوانزەھەم جەختی لەوەش کردەوە کە، من لە ئێستاش دا ھەروا بەدواداچوون بۆ پرسی تێگەییشتنی جیھانی دەکەم و برەوی پێ دەدەم و ھەمووان بۆ دیالۆگی «بەرھەمی یەکانگیر بوونی ئەرێنی» لە سەر بنەمای ھاودڵی و ڕێزنانی بەرامبەرو یەکسانی ھان دەدەم . تاسەمەندانە بەردەوامیی بیروڕاگۆڕینەوە پێ و شوێن دەگرم.

«زەریف» لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەش دا بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەگەڵ جەماوەری ئێران لە پۆستی وەزیر ی کاروباری دەرەوە ماڵئاوایی کرد.

سەرپەیڤ