ئاب 26, 2021 07:46 Asia/Tehran
  • ستایشی «ڕەییسی» لە متمانە پێکردنی مەجلیس بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شتایشی متمانە بەخشینی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی کرد بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەمی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ڕێزگرتن لە متمانە بەخشینی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی سیانزەھەم، وتیشی: دەنگی ھێزمەندی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە «دەوڵەتی جەماوەری» ، ئینشائەڵڵا دەبێتە دەستپێکی ھاوکارییەکانی ھاودڵانەی ھەردووک ھێزی  کارگێڕی و یاسادانان لە ئاراستەی پێکھێنانی ئێرانێکی ھێزمەند.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە ١٨ کەس لەو ١٩ وەزیرە پێشنیار کراوەی دەوڵەتی سیانزەھەم  دەنگی متمانەیان بەخشی.

سەرپەیڤ