ئەمیر عەبدوڵڵاھییان ڕایگەیاند: دراوسێکان و ئاسیا لە چالاکییەکانی دا ئەوبەرترن
وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە توییتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، دراوسێکان و ئاسیا لە چالاکییەکانی دا ئەوبەرترن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە توییتێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە شانازیی بەوە دەکات کە بە وەرگرتنی دەنگی متمانە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، لە ئێستادا نوێنەری گەلی مەزنی ئێرانە لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەیی و نێونەتەوەیی دا، وتیشی: سوورە لە سەر پێ و شوێن گرتنی سیاسەتی دەرەوەیی ھاوسەنگ، گەشەدارو زیرەک لە سەر بنەمای سەربەرزی و حیکمەت و بەرژەوەندی.
«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە کۆتایی توییتەکەی دا بە ڕاشکاوی وتی:دراوسێکان و ئاسیا لە چالاکییەکانی دا ئەوبەرترن.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەکو وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.