ئه‌یلوول 16, 2021 22:46 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: بارستایی ھەرەباش بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد لە ئارادایە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای جەختی کرد: بارستایی ھەرەباش بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد لە ئاردایە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی گەشتەکەی بۆ دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان لە دیداری لەگەڵ «عمران خان» سەرۆک کۆماری  پاکستان، پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵاتەکەی بە سەرنجدانی خاڵە ھاوبەشە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەکان بە واوەتر لە دراوسێیەتی نرخاندو وتی: نابێ بھێڵین ئاژاوەگێڕان و تەڵەکەی بیانییەکان شوێن لە سەر ئەم پەیوەندییە باشانە دابنێت.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە سنووری درێژی نێوان ھەردووک وڵاتەکەو بارستایی پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لە ناوچە سنوورییەکاندا، وتیشی: چەسپێندرانی ئاسایشت لە ناوچە سنوورییەکان دەتوانێ بارستایی بەرچاوی ئەم ناوچانە بۆ ئاڵووێری ئابووری و بازرگانی کارا کات و یارمەتیی شکۆمەندی و ئاوادان کردنەوەی ئەم ناوچانەش بدات.

ڕەییسی وێڕای قەیوڵ کردنی داخوازیی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ بەرپا کردنی کۆبوونەوەی ھاوبەش لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان وتیشی: دەبێ ھەوڵ بدرێت حکومەتێک لە ئەفغانستاندا بێتە سەر کار کە داگری تەواوی ھۆزو تاقمەکان بێت و سەرچاوەی لە خئاستی تاک بە تاکی خەڵکی ئەم وڵاتە گرتبێ.

وتیشی: پێشینەی ٢٠ ساڵ مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی و ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان ھیچ دەرەنجامێکی بێجگە لە کاولی و ھەڵوەدایی و قەڵاچۆی پتر لە ٣٥ ھەزار ژن و منداڵ و پیاوی ئەفغانستانی نەبووە.

«عمران خان» سەرۆک کۆماری پاکستانیش لە دیدارەکەدا، وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستی کاراو ڕوانگەی برایانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە پاکستان وتی: بە نیازی پەرە پێ دانی پەیوەندیی خۆمانین لەگەڵ ئێراندا بە تایبەت لە بواری گوستنەوە و لەو باوەڕەش داین کە بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات کاریگەریی ئەرێنیی ناوچەیی و جیھانی دەبێت.

وتیشی: ئێران و پاکستان دەبێ بۆ پەڕینەوەی سەرکەوتووانەی ئەفغانستان لە قۆناغی دەوڵەتی کاتییەوە بۆ دەوڵەتێکی بەرفراوان پێکەوە ھاوکاری بکەن و ھەڵس و کەوتێکی نزیکترین لەگەڵ یەکتردا ھەبێت.

سەرپەیڤ