ئه‌یلوول 21, 2021 17:43 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا ڕەییسی: نیزامی کۆماری ئیسلامی خاوەنی پیرۆزایەتییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: نیزامی ئێمە خاوەن پیرۆزایەتییە، چونکو لە سەر بنەمای دین و فێرکارییە ئایینییەکان ڕۆنراوە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە نەریتی ڕێزنان لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو قەدرزانینی بنەماڵەی شەھیدان و گیانبازان و لەخۆبردووان، وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی ڕۆژانی تازیەداری بۆ ئیمامی حسەین (ع) وتیشی : ئەم ھەنگاوەی ڕێزنان لە پێشەنگان دەتوانێ پارێزەری بەرەی لاو بێت و ڕێگای پاسەوانی کردن لە بەرەی ئەمڕۆو بەرەکانی داھاتووش ئەمەیە کە عاشورا بناسێندرێت و ئەوە ڕوون بێتەوە کە عاشورا درێژەی ھەیەو درێژەی عاشوراش ئەمڕۆ لەو شەھیدانەدا ڕەنگی داوەتەوە کە لە پێناوی خوداو بۆ بابەتێکی پیرۆز لە نەیداندا ئامادە بوون.

ڕەییسی وتیشی: زۆرێک لە دنیادا بەشەڕ دێن و پێک دادەدەن، بە درێژایی مێژوو شەڕو خوێنڕشتنی زۆر ڕووی داوە، بەڵام کامەیان بەرەڤانییەکی پیرۆز بووە؟ زۆر حکومەت ئەمڕۆ لە دنیادا فەرمانڕەوایی دەکەن، بەڵام کامەیان خاوەنی پیرۆزایەتین؟ ئینجا پرسیارەکە ئەمەیە، چی بووەتە ھۆی پیرۆزایەتیی حکومەت و نیزامی ئێمە و بەرەڤانی و بەسیجەکەمان؟ نھێنیی ئەم پیرۆزایەتییە لە چی دایە؟ بۆ بەرەڤانییەکەی ئێمە پیرۆزە؟

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: نھێنیی پیۆزایەتیی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆنرانی بناغەی لە سەر دین و فێرکارییە ئایینییەکان و کێتب و سوننەت دایە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە نیزامی ئێمەدا ھیچ یاساو داب و نەریت و ھیچ دەبێ و نابێیەک ناتوانێ بچێتەواری پەندکردن و جێبەجێ کرانەوە، مەگەر ئەوەی کە ھاوتەریب بێت لەگەڵ شەرع دا وتیشی: بۆ مەجلیس، شورای نیگەھبان وەک دەستەبەرێک و بۆ دەزگای قەزاش دیوانی باڵا و ھێندێک پلەبەندی دیاری کراوە ھەتا ھیچ بڕیارو یاسایەک بە پێچەوانەی شەرع لە دەزگاکانی جکومەت دا پەسەندو جێبەجێ نەکرێت.

ڕەییسی وتیشی: ھەر بڕیارو یاسایەک و ھەر نەریتێک کە بە پێچەوانەی دابە شەرعییەکان بێت، بە دوورە لە بایەخ و وەجمەندی.

سەرپەیڤ