ئه‌یلوول 22, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز لە ئێرانی ئیسلامی دا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی سپتامبەری ٢٠٢١ ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی دەست پێکرانی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

سوپای دەست درێژکاری ڕژێمی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ «سپتامبەری ١٩٨٠» بەم خەیاڵەی کە لە ماوەی مانگێکدا تاران داگیر دەکات، ھێرشێکی بەربڵاوی بە بەکارھێنانی ھەموو جۆرە جەنگ ئامێرێک دژی ئێران دەست پێ کرد.

٣١ی خەرمانان لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران دەستپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزە، لەم حەوتەیەدا، نەریتی جۆربەجۆر لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەرپا دەکرێت.

ڕژێمی بەعسی عێراق ٤٠ ساڵ لەمەوپێش بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەتی تازە پێڕەوکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پاڵپشتیی ھەمە لایەنەی ئیستیکباری جیھانی، شەڕێکی بەرفراوانی بە سەر ئێرانی ئیسلامی دا سەپاند کە ھەشت ساڵی خایاند.

سوپای ڕژێمی بەعسی سەددام لە ماوەی ھەشت ساڵی شەڕی دژی ئێرانی ئیسلامی داکۆکیی ھەمەلایەنەی ھێزە ئیستیکبارییەکان و یارمەتیی لە ڕادەبەدەری وڵاتە عەرەبیەکانی ناوچەی کەنداوی فارسی لە پشت بوو و ماشێنە جەنگییەکەی کەوتە خزمەتی ئامانجی بیانییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەزمونی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز ئەوەی دەرخست کە سەرباری تەواوی تەنگژەو گوشارەکان و نەبوونی بارەبووی دراڤی و گرفتی فراوان، دەکرێ بە خواستێکی لێبڕاوانەو پشتبەستن بە خودای مەزن، لە بەرامبەر ملھوڕیی ھێزە جیھانییەکان خۆڕاگریی بکرێت.

سەرپەیڤ