ئه‌یلوول 23, 2021 12:43 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و تورکیا لە تاران

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و تورکیا لە تاران دا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نیۆیۆرک وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ناوچەکەدا ھێندێک ئاڵوگۆڕی تازە خەریکە دروست دەبێت، جەختی کرد لە سەر پێویست بوونی ڕاوێژی ڕێک و پێک لە نێوان دوو وڵات زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»  لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانیشەوە، وتی: لەو وڵاتەدا لەگەڵ ھەموو لایەنەکان لە پەیوەندی داین، بەڵام ئەوەی وا زۆر گرینگە، پێداگرتن لە سەر پێکھاتنی دەوتێکی گشتداگرە وەکو ڕێگاچارەیەک بۆ ئاشتی و پاوەجێیی لە ئەفغانستاندا.

وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە دیدارەکەدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بایکۆتەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: دەبێ بایکۆتە یەک لایەنەو نایاساییەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران زەڵگیرێت.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشت داگر لە ئەفغانستاندا، لە شیمانەی پەرەسەندنی توندوتیژی و توندئاژۆیی لەو وڵاتەدا نیگەرانیی دەربڕی.

دا دیدارەکەدا بە ھەردووک لایانەوە لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان و تورکیا لە تاران دا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ