ئه‌یلوول 23, 2021 16:48 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خوێنی پاکی شەھیدان حەق بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ترۆپکی مێژووەوە نەخشاند

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و لەخۆبردووان وتی: خوێنی پاکی شەھیدان حەق بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ترۆپکی مێژووەوە نەخشاند.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە پەیامی ڕۆژی پێنج شەممەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و لە خۆبردووانی بەرەڤانیی پیرۆز دا ھاتووە: حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، بە ناوو یادی شەھیدانی پایەبەرزەوە ڕازێندراوەتەوە. خۆبەختکاریی نیازپاکانەی ئەوان و لەخۆبردووانی دیکە، سەرکەوتنی کرد بە خەڵاتی گەلی ئێران و خوێنە پاکەکەیان حەق بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ترۆپکی مێژووەوە نەخشاند.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەمە وانەی مەزنی ئەو ھێمایانەی لە خۆبردووییە، لە ھەر شوێنێکدا ھەوڵێکی نیازپاکانە لە ئارادا بێت، سەربەرزی و سەرکەوتنیش مسۆگەرە، گەلی ئێران ئەم یادگارە بایەخمەندەی قەت لەبیر ناچێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی جەختیشی کرد: سڵاوی خوداوەند لە شەھیدان و شەھید پەروەران و لە ھەموو لە خۆبردووان و پێشەوای خۆشەویستیان ئیمام ڕوحوڵڵا.

سەرپەیڤ